به‌غدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئازادکردنی بارمتەکان و دەستگیرکردنی مەترسیدارترین باندە تاوانکارییە ڕێکخراوەکانی ڕاگەیاند.
ئەرشەد ئەلحەکیم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەلێدوانێكی ڤیدیۆییدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاند" مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان بارمتەکان ئازاد بکەن و مەترسیدارترین باندی تاوانکاری ڕێکخراویان دەستگیرکرد کە تێوەگلاون لە کوشتنی شەهیدی ئەفسەری ئەمنی (غەساق فازڵ)، پێش دوو ساڵ لەمەوبەر لە واست له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئەرکی خۆیدا.
هه‌روه‌ها ڕوونیشیکردەوە كه‌بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، و دوای پێگەیشتنی زانیاریی هەواڵگریی ورد کە ئاماژە بە بوونی ئەم باندەی دەکرد لە ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، هێزێکی تایبەت لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، له‌دوای ڕەزامەندی دادوەری، داواکراوان ده‌ستگیركرد کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوه، هه‌ر چه‌نده باندەکە دوو هاووڵاتییان لە ماڵێكی دراوسێیان بە بارمتە گرت وه‌كوفشارێك بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان، بەڵام هێزەکە بە ژیری مامەڵەی لەگەڵ دۆخەکەدا کردووە وبارمته‌كه ئازادكراون و تاوانباره‌كانیش ده‌ستگیریكردووه.
هه‌روه‌ها وتی، دوای تێپەڕبوونی پێنج کاتژمێر، بارمتەکان ئازادکران و ئەندامانی باندەکە دەستگیرکران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان".