بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە لە پارێزگای بەسرا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە کەرەستەی نایاسایی هەڵگرتبوو.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگهیاندووه" مەفرەزەکانی لیوای هەشتەمی پۆلیسی وزە توانیان تۆمەتبارێک لە وێستگەی عهزل غاز لە قهزای ئەلزوبەیر لە پارێزگای بەسرە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا بگرن .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی نەوتی سەر بە لیوای ههشتهم دانراوە، هەروەها دەست بەسەر کەلوپەلەکانی دەستبەسەرداگیراودا گیراوە وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێکخستنی کاغەزی دۆسیەکە و پێشکەشکردنی بە دادوەری لێکۆڵەری تایبهتمهند".