به‌غدا-INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نه‌سر، جەختیان لە گرنگی پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانە و هەنگاوە چاکسازییەکان کردەوە کە لەلایەن حکومەتەوە ئه‌نجام ده‌ده‌رێن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نه‌سر لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نه‌سر لە ئۆفیسەکەی خۆیدا پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران كرد وله‌کۆبوونەوەکدا گفتوگۆکرا لەسەر دۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووری وڵات هەروەها کاردانەوەکانی ناوچەکە و ئەو پێشهاتانەی ئەم دواییە و ڕووداوەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر عێراق.
هه‌روه‌ها جەخت لەسەر ئیدانەکردنی ئەو تاوانانەی كرده‌وه کە لە لایەن قەوارەی زایۆنیستییەوە ئەنجام دراون، لەوانە تیرۆر وکۆمەڵکوژی و داگیرکاری و پێشێلکردنی سەروەری دەوڵەتان و ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
به‌یاننامه‌كه وتی: ئه‌و پڕۆژانەی کە حکومەت ئەنجامی داوە له‌گه‌ڵ هەنگاوەکانی چاکسازی و گرنگی بەردەوامی پاڵپشتی بۆ ئەو پڕۆژانە کە خزمەت بە هاووڵاتیان دەکەن و بەشداریی هەموو لایەک لە به‌هێزكردنی سەقامگیری سیاسی کە وڵات به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت خرانه‌روو.