بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی هێزەكانی حەشدی شەعبی فالح فەیاز لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان،فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەممەداوی، پلانێكی تایبەت بۆ دەستەبەركردنی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن (خوای گەورە لێی رازیبێت) .
بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكداد كە بەستە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: فالح فەیاز سەرۆكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی كۆبووەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە دۆخی گشتی ئەمنی و گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان هێزەكانی حەشدی شەعبی و باقی هێزە چەكدارەكان كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئاستەنگێكی ئەمنی لە وڵاتدا.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پلانەكانی دەستەبەركردنی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن (خوای گەورە لێی رازیبێت)، و چڕكردنەوەی چالاكیی هەواڵگری بۆ دەستەبەركردنی ڕێڕەوی سەردانكەران و سەرخستنی ئەو سەردانە ملیۆنییە.