بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی كۆچ وكۆچبەران گەڕانەوەی زیاتر لە 500 ئاوارەی كەمپی حەسەن شام و خازر بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
لەبەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و راگەیاند: خواستی خێزانە ئاوارەكان لە كەمپەكانی پارێزگای هەولێر بەردەوامە بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان بە شێوەیەكی خۆبەخشانە هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حكومەت بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون لە وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمڕۆ پارێزگاری نەینەوا شایەتحاڵی گەڕانەوەی (521) كەسی ئاوارە بوو كە لە كەمپی حەسەن شام U2 و خازر دەژین لە پارێزگای هەولێر.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : وەزیری كۆچبەران كادیرانی وەزارەتەكەی ئاڕاستە كرد كە خێزانە تازە گەڕاوەكان بە یارمەتی دارایی و هاوكاری فریاگوزاری و كەلوپەلی بەردەوام لەخۆ بگرن، بۆ پاڵپشتی سەقامگیری لە ناوچەكانی گەڕانەوە و بهێنەوە بۆ نێو ژیان.