بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی تەواوكردنی شیكاری پێشنیارەكانی ئەو كۆمپانیایانەی كرد كە داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ پڕۆژەی بیناسازی قوتابخانە (ئایدۆبا).
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاند لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی خولی ئاسایی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی كرد، كە تێیدا ژمارەیەك دۆسیە و ئەو بابەتانەی كە لەناو پڕۆژەكانی سندوقەكەدا هاتبوون باس كران.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێكارەكانی دەستپێكردنی پڕۆژەی (ئایدۆبا) بۆ دروستكردنی قوتابخانەكان لە بەغدا و پارێزگارەكان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە كرا، لە ڕووی دەستەبەركردنی دارایی و میكانیزمی پارەدان، و لایەنە تەكنیكییەكانی دیكە، وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەكە، كە بریتییە لە دروستكردنی بینای قوتابخانە مۆدێرنەكان بەپێی باشترین تایبەتمەندییەكان و لە چوارچێوەی سیستەمی بیناسازیدا و چاككردنەوەی بەردەوامیان.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر ڕەشنووسی سەرەتایی پەیڕەوی ناوخۆ كە كارەكانی سندوقەكە ڕێكدەخات، وەك چۆن سودانی جەختی لەسەر پێویستی پەسەندكردنی پەیڕەوێكی ناوخۆیی ناتەقلیدی كردەوە، ئەمەش وا دەكات فەلسەفەی دامەزراندنی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و سندوقە لقەكانی بپارێزرێت و ئاراستەی ئەو پڕۆژانەی كە پەسەندی دەكات، هەروەها بۆ ئەوەی ڕێبەری حوكمڕانی و سەرچاوە مرۆییەكان لە چوارچێوەی سیستەمی پەیوەندیداردا پەسەند بكرێت.
سودانی ڕێنمایی كردووە بەپێی ڕاگەیەندراوەكە - پێكهێنانی لیژنەیەك لە فەرمانگە و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ، نیشتەجێكردن، شارەوانی و كارە گشتیەكان، كە پرۆسەی كردنەوەی و شیكردنەوەی ئەو ئۆفەرانەی كە لەلایەن كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن بۆ دروستكردنی قوتابخانە ئەنجامدەدەن ، هەروەها پێداچوونەوە بەو گرێبەستانەی كە لەگەڵ وەبەرهێنەران لە پڕۆژەكانی بیناسازی قوتابخانە ئەنجامدراون، وردبینیكردنیان و ئاماژەدان بە پابەندبوونیان بە تایبەتمەندی و مەرجە پەسەندكراوەكان.