بەغدا -INA - ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح دووپاتیكردەوە دەستپێشخەریی هەناردەكردنی خورما بۆ چین هەنگاوێكی ئەرێنییە بۆ پەرەپێدانی كەرتی خورما لە عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد دەستپێشخەرییەكە دوو ئامانجی گرنگ بۆ عێراق بەدیدەهێنێت.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستپێشخەریی هەناردەكردنی خورما بۆ چین هەنگاوێكی ئەرێنییە كە هانی بەرهەمهێنەرانی خورما دەدات لە وڵاتەكەماندا وردە وردە پەرە بە بازاڕی هەناردەكردن بدەن و لە هەمان كاتدا دەبێتە هۆی گرنگیدان بە چاندنی خورما لەسەر پێوەری بازرگانی گرنگ.
هەروەها وتی: بەڵام لەبەر ڕۆشنایی هەناردەكردنی نەوت بۆ چین كە ساڵانە 23 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، لە ئێستادا هیچ گرنگییەكی بەرچاو پێكناهێنن كەباس بكرێت، مەگەر هەناردەكردنی غەیرە نەوت بڕە پارەیەك وەرنەگرێت كە ڕكابەری هەناردەكردنی نەوت بكات.
ڕوونیشیكردەوە : حكومەت و گەلی چین تائێستا ڕۆڵی خورمای عێراقیان لەبیرە، كە چینییەكان ئەو كات ناویان دەبرد و پێیان دەگووت (بەرهەمی ڕزگاركاری عێراق لە برسێتی)،لەو كاتەشدا هەزاران تۆن خورمای بەسرە هەناردەی چین دەكرا لەماوەی ساڵانی برسێتی گەورە (1959-1961) یەكێكە لە زۆرترین و توندترین برسێتی لە مێژووی چینی مۆدێرن، كە بووە هۆی مردنی ملیۆنان كەس.
جێی سەرنجە عێراق لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2024دا، 6500 تۆن خورما هەناردەی چینی كردووە كە بەهای 2 ملیۆن دۆلارە.