سەرۆكی دەستەی دەستپاكی وردەكاری نوێ سەبارەت بە دزینی پارەی باجەكان ئاشكرادەكات

ناوخۆ
  • 1-08-2024, 16:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی حەیدەر حەنون، وردەكاریی نوێی سەبارەت بە دزینی پارەی باجەكان ئاشكرا كرد، و تەئكیدیشیكردەوە: نور زوهێر تۆمەتبارێكە بە كەفالەت ئازادكراوە و دادگایی دەكرێت.
    حەنون لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: سەرۆك وەزیران ڕۆژانە بەدواداچوون بۆ پرسی پارەی باجەكان دەكات، وتیشی: نور زوهێر تۆمەتبارێكە بە كەفالەت ئازادكراوە و دادگایی دەكرێت.
    ئاشكراشیكرد: كەیسی دزینی باجەكان نامرێت و ئەولەوییەتی تەواوی هەیە لای حكومەت.
    رونیشیكردەوە: تۆمەتبار قاسم محەمەد دوای ئەوەی لە توركیا هەڵات لە هەرێمی كوردستان دەستگیركرا و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (حوت ئەحدەب)ە،  ئەو دزییەی لە دژی تۆمەتبار تۆماركراوە 988 ملیار دینارە، و ئەمانەش ئاماری كۆتایی نین، جگە لە دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی دیكە، محەمەد فەلاح جەنابی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای قانت، كە تۆمەتبارە بە دزیكردنی یەك ترلیۆن و 85 ملیار دینار لەڕێگەی 79 چەكی ساختە، جگە لە تۆمەتباری سێیەم بە دزینی پارەی باجەكان كە لە ئیمارات دەستبەسەركراوە و بەم زووانە دەهێنرێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: عەبدولمەهدی تۆفیق تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار و دەستگیركراوە، هاوكات بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای (حوت ئەحدەب)ە. سەبارەت بە تۆمەتباری چوارەمیش بە دزینی پارەی پێشەكی باجەكان، ئەویش (عەلا خەلەف مران)ە، كە ئەو بۆ لوبنان یان توركیا هەڵاتووە، لە ئۆفیسی كازمی بووە 890 ملیار دیناری لە ئەستۆدا بووە.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا رایگەیاند: دوو كەس كە دوو ڕەگەزنامەیان هەبووە لەلایەن دەسەڵاتدارانی كوەیتەوە دەستگیركراون، ئەو بڕە پارەیەش كە لە ئەستۆیانە 124 ملیۆن دۆلارە، و لەلایەن عێراقەوە وەردەگیرێنەوە.
    جەختشیكردنەوە: بڕی كۆتایی دزینی پارەی باجەكان لەوە زیاترە كە ڕاگەیەندرا.
    ئاشكراشیكرد: زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار و 155 ملیۆن دینار كە لە ژێر زەویدا لە بابل شاردرابونەوە، هەروەها 9 موڵكی سەر بە بەڕێوەبەرێكی گشتی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هێڵی ئاسنین وەرگیراونەتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتبارەكە حسێن كاوە بەڕێوەبەری كۆمسیۆنی كۆمپانیایەكە، لە هەولێر دەستبەسەرە، هەوڵەكانیش لەگەڵ هەرێم بەردەوامە بۆ وەرگرتنەوەی، لەگەڵ تۆمەتبارێكی دیكە كە بەهەمان شێوە دەستبەسەرە. تۆمەتبارە بە دزینی 624 ملیار دینار لە ڕێگەی 37 چەكەوە، و وتیشی: ژمارەی تۆمەتباران لە 30 تۆمەتبار تێپەڕیوە.
    ئاشكراشیكرد: بەڕێوەبەری گشتی پێشووی هێڵی ئاسن دەستیگركراوەو بڕی 285 ملیۆن دۆلار جگە لە 9 موڵكی خانووبەرەی لە ئەستۆدایە.
    لە وەڵامی پرسیارێكی تایبەتی ئاژانسی هەواڵی عێراقی دا، رایگەیاند: نور زوهێر تۆمەتبارێكە بە كەفالەت ئازادكراوە و دادگایی دەكرێت، و وتیشی: پارە براوەكان دەگەڕێنرێنەوەو  متمانەمان بە دەسەڵاتی دادوەری زۆرە.