وەزیری ناوخۆ تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ جێبەجێكردنی پلانی پاراستنی سەردانی چلە ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 1-08-2024, 13:19
  • +A -A

    كەربەلای پیرۆز - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ جێبەجێكردنی پلانی پاراستنی سەردانی چلە ڕاگەیاند.
    شەمەری لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: هەموو ئامادەكارییەكمان لە پارێزگاكان تەواو كردووە بۆ جێبەجێكردنی پلانی پاراستنی سەردانی چلە، و وتیشی: هەمواركردنەوە لە پلانەكانی ئەمنی و خزمەتگوزاریدا كراوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پارێزگاری و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان بە یەكەیەكی زیادە لە سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی بەهێزكران و بەرپرسیارێتیەكان بەسەر چەند میحوەرێكدا دابەشكران، و جەختیشیكردەوە: جوڵەی سەردانكەران بە درێژایی سەردانەكە پارێزراو دەبێت.
    ئاشكرشیكرد: ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە هەیە كە لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە بە بەردەوامی ئەنجامدەدرێت، جگە لە ئەنجامدانی ئەركی ڕۆژانە دژی توخمە تیرۆریستییەكان، و وتیشی: ئەم ئۆپەراسیۆنانە سەركەوتنی تەواویان بەدەستهێناوە.