وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەكاتەوە تەقینەوە لە ناوچەی سەبع قسور لە بەغداد روویدابێت

ئەمنی
  • 1-08-2024, 12:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ رەتیدەكاتەوە تەقینەوەیەك لە ناوچەی سەبع قسور لە بەغداد روویدابێت، هاوكات رونیكردەوە: ڕووداوەكە ئاگركەوتنەوەیەك بووە لە یەكێك لە خانووەكانی ناوچەكە.
    وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: هیچ راستییەك نییە لەسەر بوونی تەقینەوەیەك لە ناوچەی سەبع قسور لە بەغداد، هەروەها ڕووداوەكە ئاگرێك بووە لە یەكێك لە خانووەكانی ناو ئەم ناوچەیە و كوژێنراوەتەوە.