سەرۆك وەزیران: عێراق داوای كردوە ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوی بەرپرسیارانە بنێت بۆ ڕاگرتنی كردەوەكانی قەوارەی زایۆنی

سیاسی
  • 1-08-2024, 12:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: لە داواكاری عێراق كە ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوی بەرپرسیارانە بنێت بۆ وەستاندنی كردەوەكانی قەوارەی زایۆنی دژی فەڵەستینییەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە باڵیۆزی دەوڵەتی فەڵەستین لە عێراق ئەحمەد روەیزی كرد،و تیایدا سودانی لە ڕێگەی باڵیۆزەوە، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی دەسەڵاتی فەڵەستین و هەموو گەلی فەڵەستین كرد، بە بۆنەی شەهیدبوونی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ئیسماعیل هەنیە، كە لە دەستدرێژییەكی غەدركارانەی زایۆنی شوێنی نیشتەجێبوونی شەهیدی كردە ئامانج.
    سودانی ئاماژەی بەوەدا: مێژووی جیهادی خوالێخۆشبوو و هەڵوێستەكانی دژی داگیركاری، كە بە شەهیدبوون گەیشتە لوتكە، دەچێتە پاڵ هەموو ئەوانەی كە لەلایەن گەلی فەلەستینەوە پێشكەش كراون و تائێستاش لەسەر ڕێگای گەیشتن بە ئازادی و چەسپاندنی مافی خاك و مێژوون، هەروەها هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی عێراقی بەرامبەر بەو مافە كە لەسەر بنەمای پەیوەندی مرۆڤایەتی و خوێن و ئایین دامەزراوە دووپاتكردەوە.
    هەروەك سەرۆك وەزیران، ئیدانەی توندی خۆی بۆ ئەو كردەوە تاوانكارییە دەربڕی كە ئامانجی بڵاوكردنەوەی ناكۆكی لە ناوچەكە و هەڕەشەكردنە بۆ سەر ئاشتی هەرێمی و نێودەوڵەتی، و جەختیشیكردەوە: لەسەر مەترسی كەم سەیركردنی سەروەری دەوڵەتەكان و پێویستی ڕێزگرتن لێی.
    ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق داوایكردووە و بەردەوامیش داوا دەكات ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و وڵاتە زلهێزەكان هەنگاوی بەرپرسیارانە بنێن بۆ ڕاگرتنی كردەوەكانی ئەو قەوارەیە و ڕاگرتنی جینۆساید دژی گەلی تێكۆشەری فەڵەستین.