وەزیری ناوخۆ گەیشتە كەربەلای پیرۆز

ئەمنی
  • 1-08-2024, 10:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای كەربەلای پیرۆز.
    وەزارەت لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ پاراستنی سەردانی چلە، بە یاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە پارێزگای كەربەلای پیرۆز.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەردانەكە بۆ پێداچوونەوەیە بە ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ پاراستنی سەردانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت)، و هەروەها وەزریی ناوخۆ  و شاندی یاوەری لەلایەن پارێزگاری كەربەلای پیرۆزەوە پێشوازییان لێكرا.