كەشوهەوای عێراق .. شەپۆلی خۆڵبارین لەگەڵ سەرەتای مانگی ئاب

ناوخۆ
  • 1-08-2024, 10:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سبەینێ‌ هەینی كەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خۆڵبارین لە هەندێك شوێن، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ، هەینی، لە بەغدا و كەربەلای پیرۆز و بابل و واست 45 و كەركوك و سەڵاحەدین و ئەنبار و دیالە 44 پلە و دهۆك و سلێمانی 40 و نەجەفی ئەشرەف و دیوانیە و موسەننا و بەسرە 46 پلە.
    ئاشكراشیكرد: رۆژی شەممە كەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینێكی كەم، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    رونیشیكردەوە: یەكشەممەی داهاتوو كەشوهەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەی باشوور. پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    راشیگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەی باشوور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست، هەروەها لە ناوچەی باشوور نزیك دەبێت لە رۆژی پێشتر.