بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حكومەت داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایش كرد بەرپرسیارێتی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی جێبەجێ بكات.
عەوادی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "لە كارێكی تری تاوانكاریدا، قەوارەی زایۆنی دەستدرێژییەكی گوناهبارانەی تارانی پایتەختی ئێرانی كردە ئامانج كە لە ئەنجامدا بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، سەید ئیسماعیل هەنییە شەهید بوو عەوادی وتیشی: قەوارەی زایۆنی سەروەریی وڵاتانی پێشێل كردووە و یاسا نێودەوڵەتییەكانی سەرپێچی كردووە، بە ئەنجامدانی تاوانی تیرۆر و بەئامانجگرتنی كەسایەتییەكی سیاسی و هەوڵدان بۆ هەڵگیرسانی قەیرانەكان و فراوانكردنی ململانێكان كە بە ناچاری كاردانەوەی مەترسیدار لە ناوچەكەدا بەدوای خۆیدا دەهێنێت كە حكومەتی عێراق هۆشدارییەكانی خۆی لە دژی دەرئەنجامەكانی ئەم هەڵسوكەوتە شەڕانگێزانە دووبارە كردووەتەوە، و منیش لە زیاتر لە بۆنەیەكدا داوای هەڵوێستێكی نێودەوڵەتیی پتەوی لە لایەن دامەزراوەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ئۆرگانەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و زلهێزەكان بە هەمان شێوە كردووە، بۆ ئەوەی ڕێگری لێبكەین سەرپێچییە زایۆنیەكان كە دەستكاری سەقامگیری ناوچەكە و ئاسایشی گەلەكەی دەكەن و هۆكاری گرژی دروست دەكەن".
وتەبێژی حكومەت ڕایگەیاند، "ئەم قەوارەیە بەردەوامە لە شەڕی جینۆساید دژی گەلی خۆڕاگری فەلەستین، بە پێشێلكردنی هەموو پێوەرە ئەخلاقی و مرۆییەكان"، ئاڕاستەی "بانگەوازێك بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد بۆ ئەنجامدانی بەرپرسیارێتی و ئەركەكانی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی".