بەغدا-INA
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی چوارشەممە دووپاتی كردەوە كە هێرشەكانی بەیروت و تاران پەرەسەندنێكی مەترسیدار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەیەنن.
گۆتێرێس لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێرشەكانی بەیروت و تاران هەڵكشانێكی مەترسیدار دەكەن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە كاتێكدا هەوڵەكان پێویستە ئاگربەستی لێبكەوێتەوە دەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كاربكات بۆ ڕێگریكردن لە هەر كارێك كە بتوانێت هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو لێواری كۆتاییدا پاڵ بنێت.