هەولێر –INA
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی بەئامانجگرتنی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس بڵاوكردەوە و تێیدا” بە نیگەرانییەكی قووڵەوە لەو پێشهاتە مەترسیدارە دەڕوانین”.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی() نێردراوە تێیدا هاتووە" بەئامانجگرتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس كە بە میوانی لە تاران بوو، سەركۆنە دەكەین و بە نیگەرانییەكی قووڵەوە لەو پێشهاتە مەترسیدارە دەڕوانین.
هەروەها لە راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەیش كراوە كە" ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخەكە، هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی تەواوی ناوچەكه دەكات و لێكەوتە و پێشهاتی خراپتری بەدوادا دێت".