بەغدا –INA
بانكی رەشید بڕیاریدا پێدانی قەرزی كڕینی خانوو، یەكەی نیشتەجێبوون لە ١٥٠ ملیۆن دینارەوە بۆ ٢٠٠ ملیۆن دینار زیاد بكات.
بانكی رەشید لە راگەیەنراوەكەدا كە بۆ ئاژنسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوە تێیدا هاتووە " هەر هاوڵاتییەك خوازیاری كڕینی خانوو، یانەی هەر یەكەیەكی نیشتجێبوون، یاخود زەوییە دەتوانێت قەرزێك بەبڕی ٢٠٠ ملیۆن دینار لە بانكەكە وەربگرێت.
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە " بانكی رەشید قەرزەكە بە دوو بەش و بە دوو قۆناغ دەدرێتە هاووڵاتیان، بەشی یەكەمی قەرزەكە لە دوای تۆماركردنی ناوی هاووڵاتییەكەیە لە تۆماری خانووبەرە و لە دوای تەواوكردنی رێكارەكانی كڕینی خانوو یان یەكەی نیشتەجێبوونەكە بەشەكەی دیكەی قەرزەكە دەدرێتە هاووڵات".