بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆمار بە ئامانجگرتنی بارگەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە باكووری بابل ئیدانە كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئەم دەستدرێژییە پێشێلكردنی سەروەری عێراقە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " جارێكی دیكە ئاگری هاوپەیمانان یەكێك لە پێگەكانی هێزە ئەمنییەكانمانی لە پارێزگای بابل كردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەك لە ئەندامانی هێزەكانی حەشدی شەعبی شەهید و برینداربوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" ئێمە نیگەرانین لەم دەستدرێژییە ناڕەوایە بۆسەر هێزە ئەمنییەكانمان، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامی پڕۆسەكانی دانوستاندن لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە بۆ دانانی میكانیزمی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق، بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە دەكەین، كە پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەریی عێراقە".
ئاماژە بەوەشكرا كە " لەكاتێكدا چاوەڕێی ئەوە دەكەین ئەم پێشێلكارییە ئەمنییە مەترسیدارە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دواهەمین پێشێلكاری بێت لەسەر خاكی عێراق، جەخت لەوەش دەكەینەوە، كە ئەم جۆرە پێشێلكارییانە تەنیا سودی بۆ ئەو رێكخراوە تیرۆریستییانە دەبێت، كە دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی عێراق و ناوچەكە بە گشتی بگەیەنن".