سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك كۆماری نوێ ئێران كۆبونەوە

سیاسی
  • 31-07-2024, 17:15
  • +A -A

    هەولێر – INA
    دوا نێوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری نوێی ئێران كۆبووەوە.
    نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (X)، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە ، نووسیویەتی "خۆشحاڵم بە بینینی مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونی لە نووسینگەكەی".
    سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەوەیشی نووسیوە :"چاوم لەوەیە پێكەوە كاربكەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران".