وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەتیدەكاتەوە گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی بۆ بەیروت ڕابگرێت

ناوخۆ
  • 31-07-2024, 15:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەتیكردەوە گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی بۆ بەیروت ڕابگرێت.
    مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە لێدوانێكی تایبەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  راگەیاند: "وەزارەتی گواستنەوە بەردەوامی گەشتە ئاسمانییەكانی هێڵی ئاسمانی بۆ بەیروت پشتڕاست دەكاتەوە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە كە باس لە راگرتنی گشتەكانی نێوان عێراق و بەیروت دەكەن".