![](https://www.ina.iq/kurd/uploads/posts/2024-07/thumbs/1722428836_upload_1722427563_1816120890.jpeg)
بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە ژمارەیەك سەركردەی سەربازی و ئەمنی لەخۆگرتبوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە ژمارەیەك سەركردەی سەربازی و ئەمنی لەخۆگرتبوو".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆك وەزیران " پێداچوونەوەی كرد بۆ سەرجەم ئەو پێشهاتە ئەمنیانەی كە لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا ڕوویاندا، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی داتا ئەمنییەكان و كاردانەوەی چاوەڕوانكراوی دەرئەنجامەكانی ڕووداوەكانی عێراق و ناوچەكە كرا".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، سودانی" كۆمەڵێك ڕێنمایی و ڕاسپاردەی بۆ پێكهاتە ئەمنی و سەربازییە جیاوازەكان دەركرد".