هاوپەیمانی نەسڕ: سیاسەتی هێرشەكان پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا بەرەوڕووی قەیرانی جددی دەكاتەوە

سیاسی
  • 31-07-2024, 15:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    هاوپەیمانی نەسڕ ڕۆژی چوارشەممە دووپاتی كردەوە كە درێژەدان بە سیاسەتە شەڕانگێزەكان پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا بەرەوڕووی قەیرانی جیددی دەكاتەوە.
    هاوپەیمانی نەسڕ لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تیێدا، ڕایگەیاندووە: " ئیدانەی ئەو دەستدرێژییە دەكەین بۆ سەر بارەگای لیوای 47ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە لە ناوچەی سەعیدات لە ناحیەی جرف نەسڕ سەر بە پارێزگای بابل ، بۆیە ئێمە لایەنی ئەمریكی بە بەرپرسیار دەزانین و لە دەرئەنجامەكانی ئەو هێرشە".
    هاوپەیمانی نەسڕ ئەوەیش هاتووە كە:  درێژەدان بەم جۆرە سیاسەتانە پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا بەرەوڕووی قەیرانی جیددی دەكاتەوە.