بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی بڕی پێنج ملیار دینار بۆ دابینكردنی ئالیكی بێبەرامبەر بۆ بەخێوكەرانی گامێش.
تیمی پەیوەندییەكانی حكومەت لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێید هاتووە كە :"ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران وەرگیراوە بۆ خەرجكردنی بڕی (5) ملیار دینار بە مەبەستی دابەشكردنی ئالیكی بێبەرامبەر لەنێو بەخێوكەرانی گامێش لە زۆرترین زیانلێكەوتووی ژینگە پارێزگاكان، كە بریتین لە (موسەنا، میسان، بەسڕە، زیقار)، ئاماژە بەوە دەكات كە “وەزارەتی كشتوكاڵ بەرپرسیارە لە جێبەجێكردن ئالیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە لە چوارچێوەی هاوكاری هاوبەشی پەیوەندییەكانی حكومەت و وەزارەتی كشتوكاڵدایە بۆ باشتركردنی ژینگە".