بەغدا - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیكی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە بە ئامانجگرتنی بارەگای حەشدی شەعبی لە قوڵایی وڵاتدا ئاماژەیە بۆ هەڵوێستی پێشوەختە و پێداگری لەسەر ئیستفزازی بۆ ئەوەی عێراق بكرێتە گۆڕەپانی شەڕ و كۆتاییهێنان بە ململانێكان، هاوكات داوای هەڵوێستێكی نیشتمانی یەكگرتوو دەكات سەبارەت بەم پێشێلكاریانە.
مالیكی لە پۆستێكی لەهەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرت نووسیوێتی: "پێشێلكردنی سەروەری عێراق و بەئامانجگرتنی بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە قوڵایی وڵات دووبارە دەبێتەوە، كە ئاماژەیە بۆ هەڵوێستی پێشوەختە و پێداگری لەسەر ئیستفزازی بۆ ئەوەی عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و یەكلاییكردنەوەی ململانێكان".
ئاماژەی بەوەشكرد، "هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجامدەدەن، ئاگاداری نەبوونی خۆیان لە جددییەتی ئەو دۆخە پشتڕاستدەكاتەوە كە ناوچەكە دەكێشێتە ناو ململانێی گەورەوە كە هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەكە و نێودەوڵەتی دەكات".
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: لە كاتێكدا ئێمە ئیدانەی بە ئامانجگرتنی بارەگای حەشد لە باكووری بابل دەكەین، داوای هەڵوێستێكی نیشتمانی یەكگرتوو دەكەین سەبارەت بەم پێشێلكارییە ئاشكرایانە.