بەغدا - INA
موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆپەراسیۆنی خیانەتكارانەی دوژمنی زایۆنیستی بە تیرۆركردنی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل هنیەی، ئیدانەی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە خۆڕاگری تاكە گەرەنتییە بۆ پاراستنینەتەوە لە ژێر ڕۆشنایی جێبەجێنەكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان.
مەندەلاوی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە: پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمییەكی گەورەمان ئاراستەی گەلی فەلەستین و سەركردەكانی بەرخۆدان و سەرجەم خەڵكی ئازاد و شەرەفی میللەت ، بەبۆنەی شەهیدبوونی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنیە دەكەین "، جەختی لەوە كردەوە كە “رێبازی ئەو ڕێبەرە گەورە، كە لە نێوان دیلێتی و جیهاددا بەسەری بردووە، ئەوە بوو لە پێناو ڕزگاركردنی فەلەستین، تەنانەت خۆیشی كردە قوربانی ئەندامانی خێزانەكەی ، تاجی شەهیدبوونیان لەسەر دادەنرا، بۆ ئەوەی ئەویش كەرامەتێكی گەورە بەدەستبهێنێت، پێشتر ژمارەیەك سەركردەی بەرخۆدان كە خوێنی پاكیان ڕژا بۆ خۆشكردنی ڕێگا بۆ شانازی و كەرامەتی میللەت.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وەكالەت ئاماژەی بەوەدا كە "بە ئەنجامدانی ئەم گەمژەییەی قەوارەی زایۆنیستی بە تیرۆركردنی شەهید هنیە لە تاران، و چەندین جار بە ئامانجگرتنی گەڕەكی باشووری بەیروت و پێش ئەو یەمەن، یەكگرتوویی گۆڕەپانەكانی خۆڕاگری بەهێزتر دەكات ".
مەندەلاوی وتیشی: بێدەنگی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە كۆمەڵكوژیی ڕۆژانەی جینۆساید لە غەززە، هێزی داگیركەری زایۆنیستی هان داوە بۆ پێشێل كردنی سەروەری ژمارێك وڵاتی ناوچەكە، هەروەها زمانی خۆڕاگری و هێز تەنیا گەرەنتی پاراستنی غەززەیە نەتەوە لە ژێر ڕۆشنایی بێدەنگی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و جێبەجێنەكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان".
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: تا ئەو كاتەی قەوارەی زایۆنیستی لە خاكی داگیركراوی فەلەستین دوور نەخرێتەوە، ناوچەكە لە ئاسایش و ئارامی بەهرەمەند نابێت.