مەندەلاوی: بە ئامانجگرتنی چەندین جار بارەگاكانی حەشد پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەرییە

سیاسی
  • 31-07-2024, 13:09
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پشتڕاستی كردەوە كە چەندین جار بە ئامانجگرتنی شوێنەكانی حەشد پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەرییە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەمە یارمەتیدەر نییە بۆ بنیاتنانی پەیوەندییە دووقۆڵییە سەقامگیرەكان.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، " موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت ، ئیدانەی بۆردومانی ڕاستەوخۆی ئاسمانی بۆ سەر یەكێك كرد لە بارەگاكانی هێزەكانی حەشدی شەعبیلە ناوچەی جرف نەسڕ لە پارێزگای بابل، كە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی قارەمان ".

    مەندەلاوی ڕایگەیاند، لە كاتێكدا ئێمە بە توندی بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ئەمریكا ڕەتدەكەینەوە كە شوێن و دامەزراوە فەرمییەكانی سەر بە دەوڵەتی عێراق دەكاتە ئامانج، پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی نوێ دەكەینەوە، و پێشێلكاری و هێرشكردنە سەری قبوڵ ناكەین، هێزە ئەمنییەكانمان، و گەلەكەمان لەلایەن هەر لایەنێكەوە"، جەختی لەوە كردەوە كە " دووبارە بە ئامانجگرتنی دامەزراوەكانی دەوڵەت پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەرییە و ئیستفزازییەكی ڕوونە كە یارمەتیدەر نییە بۆ بنیاتنانی پەیوەندییە دووقۆڵییە سەقامگیر و ئەرێنییەكان".

    سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان كرد، داوای لە خودای مەزن كرد كە بە ڕەحمەتی و ڕازیبوونی خۆی ڕۆحی پاكیان بەختەوەر بكات بەبەهەشتی بەرین شادیانبكات و سەبووری كەسوكاریان بدات و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ بریندارەكانیش خواست".