بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، حكومەتی كۆماری عێراق ئیدانەی تیرۆركردنی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هنیە دەربڕی.
وەزارەتی دەرەوە لە راگەیندراوێكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، “حكومەتی كۆماری عێراق بە توندترین شێوە تیرۆركردنی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنیە، ئیدانە دەكات كە لە تارانی پایتەختی ئێران، دوای هەڵمەتێكی خیانەتكارانە كە شوێنی نیشتەجێبوونی كرائامانج".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەم ئۆپەراسیۆنە شەڕانگێزییە پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە".
لە راگەیندراوەكەی وەزارەتی دەرەوە ئەوەیش هاتووە كە "هاوسۆزی تەواوی گەلی عێراقی بۆ گەلی فەلەستینی دەردبڕین، داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد هەڵسێت بە ئەنجام دانی ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی و گرتە بەری رێوشوێنی پێویست بۆ راگرتنی دووبارە بوونەوەی هێرشی لەو جۆرە".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە"پابەندبوونی كۆماری عێراق بە پاڵپشتیكردنی دۆزی فەلەستین و مافە ڕەواكانی گەلی فەلەستین لەوانەش مافی چارەی خۆنووسین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان كە قودس شەریف وەك پایتەختی وڵاتەكەیان".