سەید سەدر شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە: خوێن بەسەر تیرۆردا سەركەوت

سیاسی
  • 31-07-2024, 12:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە، ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی ڕابەری مەكتەبی سیاسی حەماس، حاج ئیسماعیل هەنیە، جەختی لەوە كردەوە كە خوێن بەسەر تیرۆردا سەركەوت.


    سەید موقتەدا سەدر لە پۆستێكی لەهەژماری خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (X)  بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت ،نووسیوێتی
    با بە هەموو شانازییەوە ڕێز لە شەهیدێكی موجاهیدێكی ئازا بگرین كە خۆی تەرخان كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنیستی بۆ ڕزگاركردنی تەواوی خاكی فەلەستینی قۆرخكراو، برای موجاهید ئیسماعیل هنیە، لەگەڵ كۆمەڵێك شەهیدی شەرەف و شانازی كە هەموو شتێكی بەنرخیان بەخت كرد و بەنرخ لە پێناو دۆزی دادپەروەری فەلەستین و بۆ ڕزگاركردنی قودس لە دەستی قۆرخكار.
    سەید سەدر وتیشی: سەركەوتنە بۆ خوێن بەسەر تیرۆردا، هەروەك چۆن خوێنی رابەرمان، ئیمام حوسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت سەركەوتنی بەسەر شمشێری نەفرەتی تیرۆریستی ئومەویی بەدەستهێنا.
    لە كۆتاییدا وتیشی: خودایە هەركەسێك دژی ستەملێكراوان بێت، بیانكە لە بانگەوازكەرانی گوێڕایەڵی خۆت و ڕێبەرانی ڕێگاكەت، وەك چۆن بەڵێنت پێداون كە بەڵێنەكەت نەشكێنیت.