بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، گەیشتە پارێزگای دیالە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە وەزیری ناوخۆ، ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، "وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ دەستەبەركردنی سەردانەكەی ماتمەینی چلەی ئیمام حوسێن سەلامی خوای لەسەر بێت، عەبدولئەمیر شەمەری ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای دیالە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "مەبەست لە سەردانەكە گفتوگۆكردن بووە لەسەر ئامادەكارییە بەردەوامەكان بۆ دەستەبەركردنی سەردانی چلەی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت)".