بەدواداچوون -INA
ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس لە تاران كرد.
ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، شەهید بوونی موجاهیدی ئیسلام شەهید ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین-حەماسی سەرەخۆشی كرد.
كەنعانی ئاماژەی بە درێژەی بەدواداچوونەكان لە ڕەهەند و وردەكارییەكانی ئەم ڕووداوە لە لایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە كرد و وتی: بەبێ گومان هەرگیز خوێنی ئیسماعیل هەنیەی تێكۆشەر بەهەدەر ناڕوات و شەهیدبوونی ناوبراو لە تاران، دووپاتكەرەوەی پەیوەندی قوڵی نێوان كۆماری ئسیلامی ئێران و گەلی فەڵەستینە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی كرد كە شەهید بوونی برای موجاهید ئیسماعیل هەنیە لە تاران پەیوەندی قووڵ و پتەوی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران، فەلەستینی ئازیز و خۆڕاگری پتەوتر دەكات.