بەغدا –INA
لیوای یەحیا ڕەسوڵ عەبدولڵا وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ چوارشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە ڕێوشوێنی یاسایی سەبارەت بە هێرشی ئاشكرا بۆ سەر شوێنە ئەمنییەكانی بابل گیراوەتەبەر.
لیوای یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) نێردراوە تێیدا هاتووە"سەرەڕای هەموو هەوڵەكان لەڕێگەی كەناڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانەوە و هەوڵەكانی لیژنە تەكنیكییە باڵاكانی سەربازی و گەیشتن بە قۆناغە پێشكەوتووەكان بۆ كۆتاییهێنان بەدۆسیەی بوونی".هەروەها ڕوونیشیكردەوە" هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لەعیراق و گواستنەوە بۆ پەیوەندییەكی ئەمنی دووقۆڵی لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و چەسپاندنی سەروەری و ئاسایشی عێراق، بەڵام هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاوانێكی قێزەون و هێرشێكی ئاشكرایان ئەنجامدا، پاش ئەوەی بە فڕۆكەی جەنگی لەپشتی سنوورەوە هاتن پێگەكانی عێراقی سەر بە دەزگا ئەمنییەكانیان كردە ئامانج لە باكوری پارێزگای بابل لە كاتژمێر 22:45 ڕۆژی سێشەممە 30 تەمموز، ئەمەش بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەكانمان لە حەشدی شەعبی و برینداربوونی ژمارەیەكی دیكەش، بەبێ هیچ پاساوێك بۆ ئەو كردەوە شەڕانگێزە بێباك و نابەرپرسانە".
لیوا ڕەسول ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە " ئەم جۆرە پێشێلكارییە مەترسیدارە و هیچ لێكدانەوەیەك بۆ دەرئەنجامەكانی نەكراوە، تاڕادەیەكی زۆر هەموو هەوڵ و میكانیزم و چوارچێوەكانی كاری ئەمنی هاوبەش بۆ شەڕی داعش لە عێراق و سوریا لاواز دەكات، هەروەها عێراق و تەواوی ناوچەكە ڕادەكێشێتە ناو ململانێ و شەڕ و كاردانەوەی مەترسیدارەوە، بۆیە ئێمە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەواوی بە بەرپرسیار دەزانین لەو كاردانەوانە، دوای ئەنجامدانی ئەم دەستدرێژییە دڕندانە".ی
هەروەها وتیشی" هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق لە چوارچێوەی ئەركێكی دیاریكراودا بوونی هەیە و كار دەكات و بۆ ئەركێكی دیاریكراو و دوژمنێكی هاوبەش كە لەسەری ڕێككەوتون" جەختیشی لەوە كردەوە كە "ئەم هێرشانە نوێنەرایەتی پێشێلكردنی مەترسیدار دەكات بۆ ئەم ئەركە و عێراق ڕێوشوێنی یاسایی و دیپلۆماسی گونجاو دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی مافەكانی و هەموو ئەو شتانەی كە جەخت لە ئاسایش و سەروەری بەسەر خاكەكەیدا دەكاتەوە و پارێزگاری لێبكات و مافی شەهیدە قارەمانەكانی بەدەست بهێنێت و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی هێرشەكە بكرێت".