عامری داوا دەكات هەنگاوی خێرا بنێن بۆ كۆتایی هێنان بە بوونی ئەمریكا لە عێراق

سیاسی
  • 31-07-2024, 02:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    هادی عامری، سكرتێری گشتی ڕێكخراوی بەدر، دەستدرێژییەكانی ئەمریكای بۆسەر هێزە ئەمنیەكانی عێراق و لەنێوانیاندا هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جرف نەسڕ ئیدانە كرد، هاوكات داوای لە حكومەت كرد هەنگاوی خێرا بنێت بۆ كۆتاییهێنان بە بوونی ئەمریكا لە عێراق.
    عامری لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "بە توندی ئیدانەی دەستدرێژی تاوانباری ئەمریكا بۆ سەر هێزە ئەمنییە عێراقییەكان لە نێوانیدا هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جرف نەسڕ دەكەین ".
    سكرتێری گشتی ڕێكخراوی بەدر وتیشی: هەروەها پێمان وایە ئەم هێرشە هاوكات بووە لەگەڵ دەستدرێژیی زایۆنیستەكان بۆ سەر بەیروت، بەڵام یەكگرتوویی ڕێبازی شەڕانگێزی و ڕادەی هەماهەنگی فراوانی نێوان لایەنەكانی و واقیعی ڕۆڵی ئەمریكا كە سنووردار نەبووە، پشتڕاست دەكاتەوە بۆ پشتیوانییەكی هەمەلایەنە لە زایۆنیستەكان، بەڵام لە بەشداریكردنی ڕاستەقینەی ڕاستەوخۆ لە شەڕی غەززە و باشووری لوبنان و هەموو بەرەكانی دیكەدا تێپەڕی.
    عامری  ئەوەیشی وت:  هەروەها داوا بكەین كە حكومەتی عێراق هەنگاوی پێویست و خێرا بنێت بۆ ڕۆیشتنی دەستبەجێی بوونی سەربازی نایاسایی ئەمریكی لە عێراق، بۆ پاراستنی ژیانی عێراقییەكان و پاراستنی ژیانی وڵاتەكە سەروەری و سەربەخۆیی".
    لە كۆتاییدا وتی: خوای گەورە بە ڕەحمەتی گەورەی خۆی ڕۆحی شەهیدە بەختەوەر بكات، بریندارەكان بە خێرایی چاكبكاتەوە.