عێراق ئیدانەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكانی باشووری بەیروت دەكات

سیاسی
  • 31-07-2024, 01:58
  • +A -A

    بەغدا – INA
    وەزارەتی دەرەوە ، ئیدارنەكردنی كۆماری عێراقی بۆ دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكانی باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان دەربڕی.
    وەزارەتی دەرەوە لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە تێیدا هاتووە، كۆماری عێراق ئیدانەی توندی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكانی باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان و بە ئامانجگرتنی  مەدەنی و بینای نیشتەجێبوون بە شێوەیەكی هەڕەمەكی و ئەم هێرشە پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا و ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "عێراق پشتڕاستی دەكاتەوە كە ئەم دەستدرێژییە هەڕەشەیەكی جددی بۆ سەر سەقامگیری ناوچەكە پێكدەهێنێت، هۆشداری دەدات لە كاردانەوەی نەرێنی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكە، داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و دەستبەجێ دەستوەردان بكات بۆ كۆتاییهێنان بەم پێشێلكاری و هێرشی دووبارە و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە لوبنان".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە، حكومەت جەختی لەسەر "پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری نیشتمانی لوبنان كردووەتەوە".