بەغدا - INA
هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بەهۆی چەند موشەكێك كە لە لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لە باكووری بابلەوە ئاراستەی بارەگانمان كراوە لە ئەنجامدا چەند شەهید و برینداریەكمان هەیە.
دەستەی حەشدی شەعبی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێَردراوە تێیدا هاتووە "كاتژمێر ٢١٣٠ی شەوی سێشەممە (٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٤)، هێزەكانی سەر بە لیوای ٤٧ لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی جەزیرەی سەر بە حەشدی شەعبی لە جەرف نەسڕ لە / ناوچەی سەعێدات بەر چەند مۆشەكێك كەوتووە كە لە رێگای فرۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئاراستەكراوە ، لە ئەنجامدا ژمارەیەك شەھید و بریندار ڕاگەیەندرا ".
ئاماژەی بەوەشكردووە، "زانیارییەكانی بەردەست ئاماژە بەوە دەكەن كە دوو دەوریەی سەر بە لیوای 47ی حەشدی شەعبی، لە باكووری پارێزگای بابل، بەهۆی مووشەكەوە كراونەتە ئامانج كە لە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هەڵدراون".