بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران مەسعود بزیشكیان دەگەڕێتەوە بەغدادی پایتەخت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكەی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران مەسعود بزیشكیان دەگەڕێتەوە بەغدادی پایتەخت".