هاوپەیمانی نه‌سر: لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا سوکایەتییە بەرامبەر گەلی عێراق

سیاسی
  • 30-07-2024, 20:53
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، هاوپەیمانی نه‌سر لێدوانەکانی ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیای دژی عێراق و سیسته‌م و گەلەکەی لە دوای ساڵی 2003 شەرمەزار کرد و وته‌كانی سەبارەت بە کەسایەتی سەدام حوسێنی ستەمکاری کۆچکردوو بە لێدوانێکی جێگای داخه‌ وبه‌دژی گەلی عێراق وەسف کرد .
    هاوپەیمانییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ ڕاگه‌یاندووه‌" هاوپەیمانی نه‌سر وته‌كانی ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئیدانه‌ ده‌كات كه‌ده‌رحه‌ق به‌ عێراق و سیته‌م و گەلەکەی له‌دوای 2003 وتبووه‌، و لێدوانەکەی سەبارەت بە کەسایەتیی ستەمکاری بنگۆڕبوی سەدام حسێن لێدوانێکه‌ جێگای داخه‌ و دژی گەلی عێراقە.
    ئەو لێدوانانە بە کەم سەیرکردنی ئەو نادادپەروەری و هەڵاواردن و شەڕ و گۆڕە بەکۆمەڵەیە کە لەسەر دەستی ڕژێمی لەناوچووی بەعس هه‌بووه‌، ئەم ڕژێمە ناشەرعیە بە کودەتایەکی سەربازی هاتە سەر دەسەڵات، و بە دڕندەیی لە دەسەڵاتدا مایەوە و لەلایەن ڕژێمە ستەمکار و تۆتالیتارییەکانی هاوشێوەی سروشتی خۆیەوە پشتگیری دەکرا.
    هاوپەیمانی نه‌سر ئامۆژگاری زاخارۆڤا دەکات کە زانیارییەکانی لەبارەی عێراق و ئازارەکانی گەلەکەی لە سەردەمی بەعسی ڕەشدا ڕاست بکاتەوە".
    لە درێژەی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌" دەهێنینە بەرچاو كه‌ سەدامی ستەمکار کە سەدان هەزار عێراقی بەبێ هیچ دادگایەک لەسێدارەدا، تەنانەت دادگایەکی كارتۆنیش نه‌بوو، و سوپای عێراقیش، کە زاخارۆڤا باسی ده‌كات ودەڵێت (ئەندامەکانی لە کار و لە وڵاتەکەیان دەرکران، و بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی کە کاری نه‌هێنی بكه‌ن وله‌گه‌ڵ داعش بن) زۆربەیان گەڕانەوە بۆ خزمەت و لەگەڵ چەکدارە خۆبەخشە ئازاکان لە شەڕی پیرۆزی عێراق له‌دژی تیرۆرستانی داعش داستانی قارەمانانەیان تۆمارکرد و مرۆڤایەتی لە خراپەکارییەکانی بەربەرییەت و دڕندەیی ڕزگارکرد و له‌به‌ر ئەم دەستکەوتە گەورەیە جیهان قەرزاری عێراقە.