بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستبەسەرداگرتنی کۆمەڵێک چەک و کەرەستەی گەورەی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" بە زانیاریی دروست لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی ناوچهكه، و دوای گەڕان و پشکنینی ناوچەی مهقالعی عهین جهحش، مەفرەزەکانی هەواڵگری سەربازی توانیان دەست بەسەر کۆمەڵەیەکی گەورەدا بگرن کە چەک و کەرەستەی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو بە جۆر و کالیبەری جیاوازەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ئەو چەک و کەلوپەلانە ڕادەستی لایهنی پهیوهندیدار کراون".