ههولێرـ INA
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە ئەندەرز ویبێرگ، بەرپرسی نوێنەرایەتیی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و مارتن وار، کونسوڵی گشتیی پێشووتری بەریتانیا و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی قوباد تاڵهبانی لهڕاگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، ڕاگهیاندووه" لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی نوێنەرایەتیی راوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کە رۆژی سێ شەمە ( ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو، دواپێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ کران.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگی هەماهەنگی کردنی زیاتر کرا لەپرسی پەرەپێدانی سێکتەرە جیاجیاکان و ئەندەرز ویبێرگ، ئامادەیی یەکێتی ئەوروپای دەربڕی لەڕووی تەکنیکییەوە هاوکاری هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بکات.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگیی پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە پڕۆژەی فاوندەیشن هەب و فاوندەیشن لاب بۆ تواناسازی گەنجانی داهێنەر و خاوەن بزنسی بچوک کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە و داواشیکرد یەکێتی ئەوروپا بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.
بەرپرسی نوێنەرایەتی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، بە گرنگییەوە باسی لەم دەستپێشخەرییەی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ تواناسازی گەنجان دەربڕی و ئامادەیی یەکێتی ئەوروپاشی دووپات کردەوە بۆ هاوکاریکردن لە سەرخستنی پڕۆژەکەدا.
هەردوولاش هاوڕابوون کە سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەپێدانی ئابوری شارۆچکە و ناوچەکانی دەرەوەی شارە گەورەکان.
لە کۆبوونەوەی دووەمیشدا لەگەڵ کونسوڵی پێشووتر و کونسوڵی گشتیی ئیستای بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا گفتوگۆ و هەوڵی جدی هەیە بە ئاراستەی رێکخستنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەردوولا گەشبینین کە بە تایبەتی کێشەی بودجە و موچە بە شێوەیەکی یەکجاری و ریشەیی چارەسەر بکەین.