به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەگەڵ سه‌ید عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکی کورت‌دا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگه‌یاندووه: سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سودانی لە تاران لەگەڵ ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ید عەلی خامنەیی کۆبووەوە".
سه ڕۆک وه‌زیران به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی فه‌ڕمی ده‌ستبه‌کاربوونی مه‌سعوود پزیشکیان، سه ڕۆکی هه‌ڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران كرد، که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له تارانی پایته ختی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
سەرۆک وەزیران هیوای سەرکەوتن بۆ پزیشکیان دەربڕی لە ئەرکەکانی داهاتوودا هەروەها پیرۆزبایی حکومەت و گەلی عێراق بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئه‌نجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ ده‌ربڕی بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی سەرۆک کۆمار کۆچکردوو ئیبراهیم ڕەئیسی.