بهغدا-INA
ئهمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیائەع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پهرۆشی عێراقی بۆ پتهوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئێران و فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکانی دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" محەمەد شیائەع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی فەرمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مەسعوود پێشەشکیان کرد، کە ئەمڕۆ سێشەممە لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كهسودانی هیوای سەرکەوتنی بۆ پزیشكیان دەربڕیوه لە ئەرکەکانی داهاتوویدا. هاوکات پیرۆزبایی حکومەت و گەلی عێراق گەیاندووە، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ جێگرتنەوەی سەرۆکی کۆچکردوو ئیبراهیم ڕەئیسی.
سەرۆک وەزیران جەختی لە پەرۆشی حکومەت بۆ چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان کردۆتهوە بۆ بەرژەوەندی گەلانی دوو وڵاتی دراوسێ و بەهێزکردنی سەقامگیرییان.