مالیکی بۆ ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندن: ئەرکێکی قورستان لەسەرەو کۆششێکی زۆری دەوێت

ناوخۆ
  • 30-07-2024, 16:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی لەگەڵ ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی ئەو مەلەفانەیان تاووتوێکرد کە ئەنجومەنەکە لەم ماوە کورتەدا ئەنجامی داوە.
    لەمیانەی دیدارێکی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندن لەگەڵ نوری مالیکی ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا  گفتووگۆ سازدرا لەگەڵ ئەندامانی تۆڕەکە بەسەرۆکایەتی سائرغانمی کە لەدیدارەکە بۆچوونی خۆیان دەربارەی پێشڤەچوونی دەزگاکەیان خستەڕوو و چۆنێتی لابردنی ئاستەنگەکانیان تاووتوێکرد.
    لەلایەن خۆشیەوە مالیکی پێشوازیکرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندن و جەختیشی کردەوەلەوەی کە ئەرکی ئەمیندارانی تۆڕەکە ئاسان نیەو پێویستی بەکۆششێکی زۆرهەیە، وتیشی هیوامان بەم تۆڕە هەیە کە بەرپرسیارێتی لەئەستۆبگرێت،وئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ پشتیوانیکردنی ئەنجومەنەکە بۆ پێشخستنی زیاتری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی وەک ڕاگەیاندنێکی فەرمی دەوڵەت نەک بۆ لایەنێکی حزبی دیاریکراو.