مەندلاوی بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئێران گەیشتەتاران

سیاسی
  • 30-07-2024, 16:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گەیشتە تاران بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆۆی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران.
    بەیاننامەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تیایدا هاتووە کە مەندلاوی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوون و سوێندی یاسایی سەرۆکی هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی مەسعود پزیشکیان.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ڕێوڕەسمەکە لە باڵاخانەی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران بەڕێوەدەچێت ئەویش بەئامادەبوونی سەرۆک و بەرپرسانی ژمارەیەک وڵات، ئەم سەردانەش بەبانگهێشتی فەرمی بۆ بەشداریکردنی مەندلاوی لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی  ئێرانی محمد باقر قالیباف ئاڕاستەی بەڕێزیان کرا.