بەغداد/ INA
وەزیری داد خالد شوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆگفتووگۆکردن لەسەر دووڕاپۆرتی ڕەگەزپەرستی و ڕفاندن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری داد کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تیایدا هاتووە کە وەزیری داد سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لێژنەی نیشتیمانی کرد بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوەسەر گرنگی نوێکردنەوەی زانیاریەکان لە ڕاپۆرتی خولی گشتگیری 26 و27 کەپەیوەستن بە نەهێشتنی ڕەگەزپەرستی کە قەولە لەجنێف پێشکەش بکرێت.
ڕوونیشی کردەوە کەلەکۆبوونەوەکەدا گفتووگۆکرا دەربارەی پێکهاتەی شاندی حکومی وئامادەسازیەکان بۆ وەڵامدانەوەی لێژنەی تایبەت کە پشت بە بڕیاردەرەکان دەبەستێت.
هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لێژنەی نیشتیمانی بۆ نووسینی ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی گفتووگۆی کرد دەربارەی ڕاپۆرتی سێیەمی ڕێککەوتننامەی پاراستنی کەسەکان لە ڕفاندنی تۆپزی و سەرجەم نوێکردنەوەەکانیش چاویان پیادا خشێنرایەوە.