سەرۆک وەزیران بەبانگهێشتێکی فەرمی بەرەو ئێران بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئێران

سیاسی
  • 30-07-2024, 14:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەبانگهێشتێکی فەرمی بەرەو کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێکەوت بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی دەسبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئێران.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تیایدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی بەبانگهێشتێکی فەرمی بەرەوکۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لەڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئێرانی هەڵبژێردراو مەسعود پزیشکیان.