بەغداد/ INA نەساڕ حاجی
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوەکردەوە کە خشتەکانی بودجە بووەتە ئەمری واقع و کاریگەری لەسەر پابەندیە داراییەکان نابێت.
ساڵح لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی بنەمای یاسایی ئێستا بۆ ساڵی دارایی 2024 لەبنەڕەتدا داڕێژراوە بەگوێرەی ساڵەکانی دارایی 2023٫2024٫2025.
هەروەها مادەی دووەم / 77 ی یاساکە تیایدا هاتووە کە دەسەڵاتی جێبەجێکار پێویستە خشتەکانی بودجەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران بکات.
وتیشی بودجەی گشتی بۆیەکەمجارە لەوڵاتدا جێبەجێدەکرێت کە پشتی بەیەک بودجە بەستووە کەلە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 16 ی ساڵی 2019ی هەموارکراودا داهاتووە.
ڕوونیشی کردەوە بژاردەکانی بەردەم بودجەی گشتی فیدڕاڵی ئاسانترە بەرامبەربە دەسەڵاتی فیدڕاڵی ، یاساکەش بواردەدات بە مامەڵەکردنی دارایی تەنانەت لەکاتی دوکەوتنی بودجەشدا ،بەتایبەتی خەرجیەکان و داراییکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان.
لەگەڵ ئەوەشدا پشتبەستن بە خشتەکانی بودجەی بۆ ئەمساڵ بووتە ئەمری واقع دەرکردنی ڕانماییەکانیش بەبەتگەلێکن پەیوەندیان بە ڕێکارەکانەوەهەیە کە کاریگەیان بەسەر پابەندیەداراییەکانەوە نابێت.
هەروەها وەزارەتی دارایی لەم مانگەدا قەواڵەی دارایی دەرکردووە وەک سەرچاوەیەک بۆ داراییکردنی بودجە لەڕێگای قەرزکردن لە بازاڕی نەختینەییەوە بە بەهای 1٫5 ترلیۆن دینار.
ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرجەم چالاکیە داراییەکان ئەوچالاکیانەن کە خەرجکردنەکانیان ڕانەگیراوە ئەمەش لەگەڵ ڕێسا و یاساکاندا تەباوڕەبایە ولەگەڵ بودجەی گشتی سێیینە دەگونجێت، بەڵام بودجەی ئەمساڵ هەندێک پێشهاتی نوێ تیایدا ڕوودەدەن بەڵام پێشهاتە نوێکان هەمەکی وگشتگیرنابن.