بهغدا-INA - حەسەن ئەلفواز
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستهی وەبەرهێنانی نیشتمانی میکانیزمی ناساندنی وەبەرهێنەرانی بە شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون ئاشکرا کرد، هاوکات بوونی لیژنە حکومییەکانی پشتڕاستکردەوە کە بەدواداچوون بۆ کارەکان دەکەن لەو شارە نیشتەجێبوونانەی کە ڕەوانەی وەبەرهێنان دەکرێن بۆ جێبهجێكردنیان.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی، حەیدەر مەککیە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: 6 شار لە پارێزگا جیاجیاکاندا لە پرۆسەی تەواوکردنی ڕەزامەندییەكاندان، و بە پاکێجێک بۆ هاووڵاتیانی عێراقی ڕادەگەیەنرێن.
ههروهها وتی" میکانیزمی وەبەرهێنەران بۆ داواکردنیان، هەمان ئەو میکانیزمە دەبێت کە لە شارەکانی پێشووی وەکو جەواهیری، غەزلانی، و لێوارهكانی کەربەلای پیرۆز دهبێت، ولهدوای ئەوەی بە فەرمی ڕاگەیەندرێن، وهبهرهێنهری بەتوانا و سهركهوتوو دهتوانێت جێبهجێكردنیان بهدهستهوه بهێنێت.
سەبارەت بە وادەی تەواوبوونی ئەو شارانەی پێشتر بەردی بناغەیان بۆ دانراوە، مەکیە ڕوونی کردەوە کەشارە نیشتەجێبوونەکان هەزار دۆنم نین، بەڵکو دەیان هەزار دۆنمن، وەک ئەلجەواهیری (٧١٠٠ دۆنم)، عەلی ئەلوەردی چەندین جار زیاتره، و ئەلغەزلانی، نزیکەی (4000 دۆنمه)، بێ گومان ئەم پڕۆژانە پێویستیان بەکاته، بهڵام لیژنەی بەدواداچوون هەیە کە بەدواداچوون بۆ دەکات و ڕاپۆرتی تەکنیکی لەم بارەیەوە پێشکەش بە نووسینگەی سەرۆک وەزیران دەکات.”