به‌غدا-INA
بانکی بازرگانی عێراق هۆشداری دەدات سه‌باره‌ت به‌بوونی ژمارە تەلەفۆنی ساختە و پەیج کە ساختەکاری و فێڵکردن ئەنجام دەدەن، هاوکات جەختیشی ده‌كاته‌وه كه‌پێویسته هاوڵاتیان داتای تایبەت به خۆیان نەنێرن یان مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.
عەقیل شووەیلی، پسپۆری بواری میدیایی له‌م بانکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" چاودێری ئەو ژمارە تەلەفۆنانەمان کردووه کە له‌ڕێگای واتسئەپ و پەیجە ساختەکان لۆگۆی بانکی بازرگانیان له‌سه‌رداناوه، ئەم پەیجانە ڕیکلام بۆ فرۆشتنی دۆلار دەکەن به‌نرخی فەرمی بۆ ئەو کەسانەی کە گەشت ده‌كه‌ن یان گواستنەوەی پاره‌یان هەیە كه‌كاریان ساختە.
ئەلشوێلی ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی تەلەفۆنی بانکی بازرگانی لەسه‌ر لاپەڕە فه‌رمییه‌كانی هه‌یه، هه‌روه‌ها وتی" بانکەکە به‌پێی یاسایی عێراقی ڕێوشوێنی یاسایی گرتووەتەبەر بەرامبەر هەر به‌و كه‌سانه کە ناو و لۆگۆی بانکەکە بەکارده‌هێنن و هاووڵاتیان بەلاڕێدا ده‌به‌ن.
ئەلشوایلی هۆشداری بەهاووڵاتیاندا كه داتای تایبەتی خۆیان نەنێرن، مامەڵەیان لەگەڵ ئه‌م جۆره ژماره و په‌یچه سه‌خته‌كاندا نەکەن، یان ناردنی بڕە پارەیەک لە ڕێگەی ماستەركارته‌وه بۆ لایەنە باوەڕپێنەکراوەکان، چونكه بانکی بازرگانی هیچ دەرئەنجامێکی ئه‌م جۆره كارانه هەڵناگرێت."