به‌غدا-INA
ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری پێکهێنانی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی بۆ یەکخستنی ڕێنماییەکانی پێدانی ڤیزەی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی عێراق ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بووەتە وڵاتێکی سەرنجڕاکێش بۆ کرێکارانی بیانی بەهۆی باشتربوونی دۆخی ئابووری و گەشەسەندنی باری بازرگانی."
نووسینگه‌ی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" فواد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران، وەزیری دەرەوە، دوێنی سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری كرد جێگری سەرۆکی حکومەت، وەزیری پلاندانان، ووەزیرانی دارایی و کشتوکاڵ و كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وپارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکی ده‌ستیه ئه‌وراقی دارایی و بریکاری وەزارەتی نەوت، و ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری یاسایی ئاماده‌بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەنجومەن میوانداری وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشتەجێبوون و لێپرسراوی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی جۆری و سەرۆکی بەشی کونسوڵگەری وئابووری له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نوێنه‌رانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و یه‌كێتی پیشهسازیییهكان عێراقی و كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی عێراق کرد، وتێدا میکانیزمەکانی باشترکردن و ئاسانکاریکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و كاری وەبەرهێنەران لە ناوخۆی عێراق، ویه‌كێك لەو ئاسانكاریانه پێدانی ڤیزەی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی عێراق.
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەت دەستی بە بەکارهێنانی ئەلیکترۆنی ئەم خزمەتگوزارییە کردووە و لەگەڵ هەندێک وەزارەت و دەزگا جێبەجێ کراوە، وەزارەت هەوڵدەدات هەموو ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزەی هاتنه ناو خاکی عێراق بۆ شێوەی ئەلیکترۆنی بگۆڕێت بە بەستنەوەی هەموو وەزارەت و دەزگا و فەرمانگەکانی پەیوەندیدار بە پێدانی ئەم ڤیزە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بە مەبەستی ئاسانکردن و خێراکردنی ڕێکارەکان لەكاتی پێدانی ڤیزادا، ئەنجومەن بڕیاریدا ژوورێکی ئۆپەراسیۆن لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەم بابەتە پێکبهێنێت بە مەبەستی یەکخستنی ڕێنماییەکان بۆ پێدانی ڤیزەی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی عێراق لە ڕێگەی وەزارەت و ده‌زگاكانه‌وه له‌دوای وەزارەتی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی نیشته‌جێبون له‌گه‌ڵ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی عێراق له‌ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی پێكه‌وه دهبهسترێنه.