بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری وئاسایش ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی حەوت بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بەغدادو نەجەفی شکۆمەند ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە پاش بەدووداچون و کۆششی هەواڵگری چڕ و پەیدا کردنی زانیاری ورد بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغداد توانی پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەردەستگیربکات لە بەغداد، کەپێشتر یاداشتنامەی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو بەپێی مادەی 28 مادەهۆشبەرەکان، تۆمەتبارەکان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران.
هەروەها بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە هەواڵگری توانی دووبازرگانی مادەی هۆشبەر لە شاری نەجەفی شکۆمەند دەستگیربکات کە پێشتر یاداشتنامەی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو بەپێی مادەی 28 ی مادەهۆشبەرەکان.