بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، نموونهی سەرەتایی وەرەقەی دەنگدانیان ( لیستی پارت و كاندیدهكان) بۆ هەڵبژاردنی کوردستان پەسەند کرد.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، وتی" نموونهی سەرەتایی وەرەقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق پەسەند کراوە، كهله4 نموونه پێكهاتووه بۆ دەنگدانی گشتی بۆ چوار بازنهی هەڵبژاردن ( هەولێر، دهۆک، سلێمانی، و هەڵەبجە) و یەک نموونهش بۆ دەنگدانی تایبەت.
ئەلغەلای ئهوهشی خستهروو كهکۆی گشتیی بنکەکانی دەنگدان گەیشتە حەوت هەزار و ٤٧ بنكه، هاوکات کۆی گشتیی دەنگدەران گەیشتە دوو وههشت سهد و ٨٨٨ هەزار و ١٦٢ دەنگدەر، کۆی گشتی ناوەندەکانی دەنگدان گەیشتە هەزار و ٤٢٧ ناوەند.